ڤیدیۆ.. تۆتنهام وساوسهامتۆن لە یارییەکى پڕگۆڵدا یەکسان بوون
وێستگە سپۆرت-
یانەى تۆتنهام دوو خاڵى ترى لەدەستدا و لەگەڵ ساوسهامتۆن 3-3 یەکسان بوو.
لە یارییەکانى هەفتەى 28ى خولى ئینگلیزى یانەى تۆتنهام بووە میوانى ساوسهامتۆن، یارییەکە 3-3 کۆتاییهات
سێ گۆڵەکەى تۆتنهام پیدرۆ پۆرۆ وهارى کین وپریسیج تۆماریان کرد و سێ گۆڵەکەى ساوسهامتۆنیش ئادامز و واڵکۆت و براوس تۆماریان کرد.
بەو ئەنجامە خاڵەکانى تۆتنهام بووە 49 خاڵ و لە پلەى چوارەمدایە و ساوسهامتۆنیش بە 23 خاڵ لە دوا پلەى ریزبەندى دایە
PM:08:04:18/03/2023
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه