کۆنگرەى رۆژنامەوانی چاڤى پێش کلاسیکۆ
وێستگە سپۆرت-
چاڤی پێی وایە یارییەکی قورس چاوەڕێیان دەکات وبێ پێدریش دەتوانن لە ڕیاڵ مەدرید ببەنەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری کلاسیکۆ چاڤی وتی: یارییەکی زەحمەت چاوەروانمانە، ژمارەکان دەڵێن زەحمەتە لە ریاڵ مەدرید ببەینەوە.
چاڤی لە بارەی ڕووبەڕووبونەوەی ڤینسیسۆس: رۆناڵد ئاراوخۆ زۆر بەهێز و خێرایە،یاریزانێکە بەرپرسیارەتی هەڵدەگرێت و سەرکردیە، لە زۆربەی روبەروبوونە جەستەییەکان براوە بوە، ئەگەر چی ڤینیسیۆس یاریزانێکی جیاوازەیە و دەزانێت چۆن مامەڵە بکات
چاڤی دەشڵێت: دەتوانین بەبێ پێدریش خۆمان بەسەر ریاڵ مەدرید بسەپێنین
چاڤی وتیشى : رێژەی بردنەوەی یاریی کلاسیکۆ 50 بە 50ـیە، ئەوەش بزانن بردنەوەی لالیگا بەم یاریی یەکلایی نابێتەوە
لە کۆتایشدا چاڤی وتی: هیچ فشارێک لەسەرمان نییە، ئەوەی فشاری لەسەرە ریال مەدریدە چونکە بیر لە کەمکردنەوەی جیاوازی خاڵ دەکەنەوە
PM:07:45:18/03/2023
ئهم بابهته 1136
جار خوێنراوهتهوه