‌لێدوانى ئەنچیلۆتى پێش یارى کلاسیکۆ

وێستگە سپۆرت-

ئەنچیلۆتی جەختدەکاتەوە لە کلاسیکۆ بەشێوازی هێرشبەری یاری دەکەن و داهاتووی لەدەستی یانەکەدایە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش کلاسیکۆ وتی ئەوەی کە پێویستە بۆ بردنەوە لەو یاریە گرنگەدا ئەوەیە کە چێژ لە یاریەکە وەربگرین و ئامادەکاریەکی باشمان کردبێت لەلایەن تاک و بەکۆمەڵەوە.

ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەشکرد کە داهاتوو لەدەستی یانەکەدایە بەڵام ئەگەر بەدەستی خۆی بێت دەیەوێت تاکۆتایی ژیانی لە ڕیاڵ مەدرید بمێنێتەوە و هەرچۆنێک بێت لەکۆتایی ئەم وەرزە بڕیار لەسەر داهاتووی دەدرێت.

وتیشی: دڵنیام لەوەی ئەم وەرزە نازناوێک بەدەستدەهێنین و بۆ یاری کلاسیکۆش تەنیا بیر لە بردنەوە دەکەینەوە بەڵام ئەگەر دوچاری شکستبوین ئەوکاتە چارەسەرێکی تر دەدۆزینەوە.

لەکۆتایشدا دوپاتیکردەوە کە بەرشەلۆنە خاوەنی تیپێکی زۆر بەهێزە لەڕووی بەرگریەوە و تائێستا ژمارەیەکی کەم گۆڵیان لێتۆمارکراوە بەڵام ئێمە بەشێوازی هێرشبەری یاری دەکەین و چاوەڕێی یاریەکی بەهێز دەکەین.


PM:07:43:18/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌