‌ڕیاڵ مەدرید هێرشبەرێکى لە ئیتاڵیا کردۆتە ئامانج

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدرید چاودێرى تواناکانى لوکاکۆى بەلجیکى و هێرشبەرى یانەى چێڵسى دەکاتت کە ئێستا بەخواستن لە ئینتەرمیلان یارى دەکات.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی گرێبەستکردن لەگەڵ رۆمیلۆ لوکاکۆ.

رۆژنامەکە رایگەیاندوە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید سەرسامی خۆی بە ئاستی لوکاۆ دەربڕیوە و پێیوایە کە ئەو یاریزانە لەگەڵ شێوازی پلانەکانی یانەکەی گونجاوە لەبەرئەوە داوای گواستنەوەی کردووە.

دەشڵێت، کارگێڕی یانەی شاهانە بە نیازن لە چەند هەفتەی داهاتوودا کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی چێڵسی بکەن و سەرەتا بە خواستنی ساڵێک داوای لوکاکۆ دەکەن لەگەڵ مافی کڕینەوەی لە دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی.


AM:10:22:18/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌