‌سپۆرت هەڵوێستی پێدری بۆ بەشداریکردن لە یاری كلاسیكۆ یەكلایی دەكاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یەکشەممەی داهاتوو بەرشەلۆنە میوانداری یانەی ڕیال مەدرید دەکات، لە یاری کلاسیکۆ لە یاریگای  سپۆتیفای کامپ نۆ، لە چوارچێوەی هەفتەی  26ی خولی ئیسپانیا.

ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی هەواڵێکی ناخۆشی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە بڵاو كردەوە دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە کە پێدری گۆنزالێز لە ئەنجامدانی ئەو یارییە دوورخراوەتەوە کە ڕەنگە خولەکە یەکلایی بکاتەوە، ئەمەش دوای مەشقەکانی تیپەکە ئەمڕۆ هەینی.

یاریزانەکە مۆڵەتی پزیشکی لە پزیشکی یانە کەتەلۆنییەکە وەرنەگرتووە، سەرەڕای ئەوەی ٤ ڕۆژ لەمەوبەر گەڕایەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان، بەڵام نەیتوانی بە تەواوی چاک بێتەوە.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا لەسەر پێدری ئاماژەی بەوەداوە کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا زۆر شت دەگۆڕێت، بەڵام تا ئێستا پێدری ناتوانێت بەشداری لە کلاسیکۆدا بکات، هەروەها باوەڕیش ناکرێت چاڤی ئەو یاریزانە بخاتە مەترسییەوە .


PM:07:54:17/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌