‌لێدوانی پۆتراگینۆ سەبارەت بە ڕووبەڕووبونەوەی چێڵسی

وێستگە سپۆرت-

ئیمیلیۆ بوتراگوێنۆ، بەڕێوەبەری پەیوەندییە دامەزراوەییەکانی یانەی ڕیال مەدرید پێی وایە هەموو ئەگەرەکان لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی چێڵسی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا كراوەن

لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی سپۆرت تیشکی خستۆتە سەری، بوتراگوێنۆ وتی: هەردوو یانە زۆر ئاشنان بە یەکتر، لەگەڵ بلوز زۆر یاریمان كردووە

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: چێڵسی ڕکابەرێکی دێرینە و نەیارێکی بەهێزە لەسەر ئاستی تاکەکەسی و دەستەجەمعی، ئێمە ئاگاداری سەختی ڕووبەڕووبوونەوەکەین و بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی دەکەین


بوتراگوێنۆ ئاڵای چالێنجەکەی بەرزکردەوە و ڕایگەیاند، ڕیاڵ مەدرید دەتوانێت ڕووبەڕووی هەر ڕکابەرێک ببێتەوە، ئەگەر مێرینگی لە دۆخی ئاسایی خۆیدا بێت.

جەختیشی کردەوە، یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆمان کەشێکی نایاب و تایبەتی هەیە، هاندەرانیش هاوکارمان دەبن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان.


PM:06:02:17/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌