ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان له جامى فه‌ڕه‌نسا ماڵئاوایی كرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى پاریس سانجێرمان له جامى فه‌ڕه‌نسا 2-1 به مارسیلیا دۆڕا و ماڵئاوایی كرد.
له قۆناغى 16ى جامى فه‌ره‌نسا وله یارى كلاسیكۆ مارسیلیا میواندارى پاریس سانجێرمانى كرد، یارییه‌كه 2-1 له سودى مارسیلیا كۆتاییهات.
دوو گۆڵه‌كه‌ى مارسیلیا ئه‌لێكسس سانچێز به لێدانى سزا و مالینۆفسكى له‌خوله‌كه‌كانى31 و 57 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ى پاریسیش رامۆس له‌خوله‌كى 45 تۆمارى كرد.
به‌و شێوه‌یه پاریس ماڵئاوایی كرد و مارسلیا سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغى چاره‌كى كۆتایی.
AM:01:09:09/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 808
جار خوێنراوه‌ته‌وه