لێدوانى ئه‌نچیلۆتى پاش گه‌یشتنیان به یارى كۆتایی جامى جیهانى یانه‌كان
وێستگە سپۆرت-
ئه‌نچیلۆتى خۆشحاڵه به بردنه‌وه‌یان له ئه‌هلى و ده‌ڵێت سبه‌ى بێنزیمه و میلتاو دێن له‌گه‌ڵ ئێمه ڕاهێنان ده‌كه‌ن له مه‌غریب
له پاش یارییه‌كه و له لێدوانێكیدا ئه‌نچیلۆتى وتى: دڵخۆشین به‌و بردنه‌وه‌یه و گه‌یشتنمان به یارى كۆتایی، ئێستا ده‌بێت خۆمان بۆ یارى كۆتایی ئاماده بكه‌ین ، چونكه ئه‌ركمان ئاسان نابێت و ده‌بێت دڵى هانده‌رانمان له مه‌غریب خۆش بكه‌ین.
ئه‌نچیلۆتى وتیشى: سبەینێ بنزیمە و میلیتاو دێن بۆ مەشق و ڕاهێنان لەگەڵ ئێمە لە مەغریب.
ئەنچیلۆتی له باره‌ى كۆرتواوه وتى : کۆرتوا دەگەڕێتەوە بەرامبەر ئۆساسۆنا دوای کۆتایی هەفتەی داهاتوو، ناتوانێت بەشداری یاری کۆتایی بکات.
له كۆتایشدا وتى: ئارێباس پێویستی بە کاتێکی زۆر نەبوو بۆ تۆمارکردنی گۆڵ.
AM:12:32:09/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوهتهوه