‌ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ له‌ سیڤیلیه‌ى برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ و 3-0 له‌ سیڤیلیه‌ى برده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 20ى لالیگا به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ كامپنۆ میواندارى سیڤیلیه‌ى كرد ، یارییه‌كه‌ 3-0 له‌ سودى به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتاییهات.

سێ گۆڵه‌كه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌لبا و گاڤى و ڕافینیا له‌ خوله‌كه‌كانى58 و 71 و79 تۆماریان كرد .

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانى به‌رشه‌لۆنه‌ بووه‌ 63 خاڵ و له‌ پێشه‌نگى ڕیزبه‌ندى دایه‌ به‌ جیاوازى هه‌شت خاڵ  له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌دریدى دووه‌م.


AM:12:56:06/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 2088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌