ڤیدیۆ.. ئینته‌رمیلان دێربى میلانۆى له میلان برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى ئینته‌رمیلان به گۆڵێكى بێ وه‌ڵام دێربى میلانۆى له ئینته‌رمیلان برده‌وه.
له یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 21ى خولى ئیتاڵى و له دێربى میلانۆ یانه‌ى ئینته‌رمیلان میواندارى میلانى كرد ، یارییه‌كه 1-0 له سودى ئینته‌رمیلان كۆتاییهات .
تاكه گۆڵه‌كه‌ى ئینته‌رمیلان لاوتارۆ مارتینێز له خوله‌كى 34 تۆمارى كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانى ئینته‌رمیلان بووه 43 خاڵ و له پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى دایه ومیلانیش به 38 خاڵ له پله‌ى شه‌شه‌مدایه.
AM:12:42:06/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه