یاریزانێكى گرنگ تواناكانى خۆى پێشكهشى بهرشهلۆنه كردووه
وێستگە سپۆرت-
بینیامین پاڤاردى فهڕهنسى و بهرگریكارى یانهى بایرن میونخى ئهڵمانى تواناكانى خۆى پێشكهشى یانهى بهرشهلۆنهى ئیسپانى كردووه.
پاڤارد لە هاوینی 2019 لە یانەی شتوتگارتەوە هاتە یانەی بایرن میونشن، گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت، سەرەڕای ئەمەش هەست بە متمانە ناکات لەلایەن جولیان ناگلسمانی ڕاهێنەرەوە، ئەم هەستەش زیادی کرد دوای ئەوەی جواو کانسێلۆی بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی نزیک بۆتهوه له یانه باڤارییهكه.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی کەتەلۆنی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، بەشێک لە بریکارەکانی بنیامین پاڤارد پەیوەندییان بە بەرشەلۆنەوە کردووە، بەمەبەستی پێشکەشکردنی ئەو یاریزانە فەرەنسییە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە، بۆ ئەوەی هەوڵبدەن ڕازییان بکەن بۆ گواستنەوەی، جا چ لە کۆتا ڕۆژەکانی مێرکاتۆی زستانەدا بێت یان تەنانەت دوای کۆتایی وەرزەکەش.
سەرسامی لەلایەن یانەی بەرشەلۆنە لەلایەن چاڤی ڕاهێنەرەوە هەیە، بەرامبەر بەو یاریزانە فەرەنسییە لە هاوینەوە، بەتایبەتی کە لە زیاتر لە پۆستێکدا یاری دەکات.
AM:11:45:31/01/2023
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه