گرنگترین یاریزانى ڕیاڵ مه‌درید كێیه لاى ئه‌نچیلۆتى؟
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامه‌یه‌كى نزیكى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ده‌ڵێت گرنگترین یاریزانى شاهانه لاى كارلۆ ئه‌نچیلۆتى ڕاهێنه‌رى یانه‌كه ڤینسیۆس جۆنیۆره.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی دووپاتیکردەوە کە کارلۆ ئەنچیلۆتی بە هیچ شێوەیەک بیر لەو بیرۆکەیە ناکاتەوە کە ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی لە یارییەکانی داهاتوودا پشوو بدات.
هەرچەندە ڤینیسیۆس لەم وەرزەدا لە هەموو یارییەکانی یانه‌كه‌یدا بەشداری کردووە، جگە لە بەشداریکردنی لە مۆندیالی ٢٠٢٢.
ماركا ده‌ڵێت ئەنچیلۆتی بە گرنگترین یاریزانی ڕیاڵ مەدرید دەزانێت ، چونكه باشترین یاریزانى ئه‌م وه‌رزه‌ى تیپه‌كه‌یه.سەرەڕای درەوشاوەیی هەندێک یاریزانی دیکەی وەک ڕۆدریگۆ و کاماڤینگا.
AM:11:09:31/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 700
جار خوێنراوه‌ته‌وه