بهرشهلۆنه ئامانجى گواستنهوهى ئهستێرهیهكى مۆندیاله
وێستگە سپۆرت-
یانهى بەرشەلۆنە چەند کاتژمێرێک بەر لە کۆتایی هاتنی بازاڕی گواستنەوەی زستانە ئارەزووی خۆی بۆ گواستنهوهى سۆفیان ئەمرەباتی مەغریبی، یاریزانی یانەی فیۆرێنتینا دەربڕی.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، بەرشەلۆنە کار لەسەر ئەوە دەکات کە ئامرابات بەشێوەی خواستن بگوازێتهوه، بۆ ماوەی 6 مانگ بەبێ بژاردەی کڕینی ناچاری، بەمەرجێک دواتر یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاری کۆتایی خۆی بدات.
ئامرابات لەم وەرزەدا تا ئێستا 17 یاری کالچیۆی لەگەڵ فیۆرێنتینا ئەنجامداوە، لەنێویاندا 13 یاری وەک یاریزانی سەرەکی.
ئامرەبات یەکێک بوو لە پایە سەرەکییەکانی هەڵبژاردەی مەغریب له مۆندیالى قهتهر كه پلهى چوارهمیان بهدهستهێنا.
جێگای سەرنجە کە ئەمرابات دوای مۆندیال ئامانجی زۆرێک لە یانە ئەوروپییەکان بوو لەوانە لیڤەرپوول و ئەتلەتیکۆ مەدرید.
AM:09:51:31/01/2023
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه