ڤیدیۆ.. میلان به ئه‌نجامێكى گه‌وره به ساسۆلۆ دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى ئه‌ى سی میلان له ئه‌نجامه خراپه‌كانى به‌رده‌وامه و5-2 به ساسۆلۆ دۆڕا.
له یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 20ى خولى ئیتاڵى یانه‌ى میلان میواندارى ساسۆلۆى كرد ، یاریه‌كه 5-2 له سودى ساسۆلۆ كۆتایهات.
پێنج گۆڵه‌كه‌ى ساسۆلۆ دیفرێل و فرانسى و بێراردى و لۆریۆنت و ینریك له خوله‌كه‌كانى 19 و 22 و 30 و 47 و 79 تۆماریان كرد، دوو گۆڵه‌كه‌ى میلانیش جیرۆد و ئۆرۆگیى له‌خوله‌كه‌كانى 24 و 81 تۆماریان كرد.
به‌و شكسته خاڵه‌كانى میلان له 38 خاڵدا مایه‌وه و دابه‌زییه پله‌ى چواره‌مى ڕیزبه‌ندى و ساسۆلۆش 20 خاڵى هه‌یه و له پله‌ى 16 هه‌مدایه.
PM:04:39:29/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه