‌ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ ڕیاڵ سۆسیدادى برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له‌ ڕیاڵ سۆسیدادى برده‌وه‌ وگه‌یشته‌ نیوه‌ى كۆتای جامى شاى ئیسپانیا .

له‌ یارییه‌كانى چاره‌كانى كۆتایی جامه‌كه‌ و له‌ یاریگاى كامپنۆ به‌رشه‌لۆنه‌ میواندارى له‌ ڕیاڵ سۆسیداد كرد، یارییه‌كه‌ 1-0 له‌ سودى به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتاییهات.
تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ عوسمان دێمبیلى له‌خوله‌كى 52 تۆمارى كرد.

به‌و شێوه‌یه‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ گه‌یشته‌ قۆناغى نیوه‌ى كۆتایی,.


AM:12:58:26/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌