لێدوانى چاڤى پێش یارییه‌كه‌ى ڕیاڵ سۆسیداد
وێستگە سپۆرت-
چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی به‌رشه‌لۆنه ئامادەیی تیپەكەی بۆ یاری بەرامبەر ریاڵ سۆسیدادئاشكرا ده‌كات و پێی وایه ئه‌ركیان قورسه.
چاڤی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یاری بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد وتی: هێشتا بڕیارمان نەداوە كێ گۆڵپارێز دەبێت، بەشێوەیەكی ئاسایی راهێنانمان كردوەو پێكهاتەشمان هێشتا دیاری نەكردوە.
سەبارەت بە دیاریكردنی جیل مانزانۆش وەكو داوەری یارییەكە چاڤی وتی: هیچ كێشەیەك نییەو ئێمه سه‌رنجمان له‌سه‌ر شێوازى یاریكردنى خۆمانه و لیڤاندۆڤسكیش پیشەگەرەو دەزانێت چۆن رەفتار بكات.
له باره‌ى یارییه‌كه‌وه چاڤى وتى: سۆسیداد تیپێكى زۆر باشه و ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و ده‌بێت زۆر وریابین ، چونكه یاریزانه‌كانیان تواناى گه‌وره‌یان هه‌یه.
سەبارەت بە تیپەكەشی وتی: لە یاری پێشوو بەرامبەر خیتافی باش نەبووین، لەسەرەتاوە جوڵەمان باش نەبوو، پێویستە بگەڕێینەوە سەر ئاستی خۆمان.
AM:11:26:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوه‌ته‌وه