لیڤەرپوول وادەی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی ئهمرابت دیاری دەکات
وێستگە سپۆرت-
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیتاڵی وادەی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستى سوفیان ئهمبرابتى مهغریبىو ئهستێرهى هێڵى ناوهندى یانهى فیۆرنتینا لەلایەن لیڤەرپوولەوە ئاشکرا دهكات
ئامرابات سەرنجی یانەی لیڤەرپوڵی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، دوای ئاستێکی سەرنجڕاکێشی لە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر، هەروەها بەشداریکردنی لە دەستکەوتە مێژووییەکەی مەغریب بە گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی.
بەگوێرەی تۆڕی "کالچیۆ مێرکاتۆ"ی ئیتاڵی، گرێبەستی سێ یاریزانی لیڤەرپوول، نابی کیتا، ئەلێکس ئۆکسلەید-چامبەرلین و جەیمس میلنەر، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، هەر بۆیەش لیڤەرپوول هاوینی داهاتوو دەچێتە ناو مێرکاتۆ.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لیڤەرپوول کە پێشەنگی کێبڕکێی گواستنەوەی ئامراباتە، چاوەڕێی کۆتایی وەرزی ئێستا دەکات، بۆ ئەوەی ئەستێرە مەغریبییەکە بگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەوەی ئامرەبات ئارەزووی ئەوەی هەیە لە ئێستادا بۆ تیپێکی گەورە یاری بکات، بەڵام هەست بە دڵخۆشی دەکات بە ڤیۆلا
دوای مۆندیالی قەتەر بەهای بازاڕی ئەمرەبات بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 25 ملیۆن پاوهند.
AM:10:59:25/01/2023
ئهم بابهته 1012
جار خوێنراوهتهوه