‌مێسی هەڵوێستی خۆی لەبارەی یاریکردن لە سعودیە و ئەمریکا یەکلایی دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەگەری ئەزموونێکی نوێ لە ژیانی وەرزشیدا لە دەرەوەی سنووری کیشوەری ئەوروپا یەکلاییکردەوە.

ڕۆژنامەی "لیكیپ"ى فه‌ڕه‌نسى لە بەرگی پێشەوەی ژمارەی چوارشەممەدا نووسیویەتی: هەرچەندە یانەی سعودی و ئەمریکی هەیە چاوەکانیان ئاراستەی ئەو دەکەن، بەڵام مێسی جارێ نایه‌وێت ئه‌وروپا جێبهێڵێت.

گرێبەستی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ یانە پاریسییەکە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا لە 30ی حوزەیران کۆتایی دێت، ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە تا هاوینی 2024، بە مەرجی ڕەزامەندی لیۆنێل مێسی.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا مشتومڕێکی زۆر لەسەر هەنگاوی داهاتووی لیۆنێل مێسی دروست بووە، جا چ بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس، یان ڕاکێشانی بە ئۆفەرەکانی سعودیە و ئەمریکا، یان ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە.


AM:10:29:25/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌