به‌رشه‌لۆنه پێشه‌نگى هه‌موو یانه‌كانى ئه‌وروپایه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى بارسێلۆنا وەرزێکی نایاب پێشکەش دەکات، لەڕووی بەرگرییەوە، لەژێر سەرکردایەتی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکەی، چاڤی هێرناندێز.
بەگوێرەی تۆڕی ئاماری "ئۆپتا”، بەرشەلۆنە بەو یانەیە دادەنرێت کە زیاتر خاوێنی پاراستووە، لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا لەم وەرزەدا به (13 یاری).
بەرشەلۆنە ئەو تیپەیە کە لەم وەرزەدا کەمترین گۆڵی لە سه‌ر ئاستى پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ى ئه‌وروپا لێ تۆمار كراوه كه تەنها ٦ گۆڵه له خولى ئیسپانى
بەرشەلۆنە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیایە، بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ، لە 17 یاریدا کۆیکردووەتەوە، 14 یاری بردووەتەوە، 2 یاری یەکسان بووە و لە یارییەکدا دۆڕاوە.
PM:11:16:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 944
جار خوێنراوه‌ته‌وه