‌ڤینسیۆس وه‌ڵامى ئه‌نچیلۆتى دایه‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

ڤینسیۆس جۆنیۆرى به‌ڕازیلى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ڕه‌تیكردۆته‌وه‌ شێوازى خۆى له‌ یاریگا بگۆڕێت وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌نچیلۆتى داواى لێكردووه‌.

به‌هۆى زۆرى نمایشه‌كانییه‌وه‌ ڤینسیۆس زۆرجار له‌ لایه‌ن یاریزانان و هانده‌رانى تیپى به‌رانبه‌راوه‌ بێ ڕیزى پێكراوه‌ و توشى لێدان بۆته‌وه‌به‌م هۆكاره‌ش ئەنچیلۆتی چەند جارێک داواى لێکردووە کاردانەوەى نەبێت لەگەڵ هاندەران و یاریزانەکانی تیپی بەرامبەردا و تەرکیزی لەسەر تۆپی پێ بێت.

ڤینیسیۆس جۆنیۆر بە ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدی وتووە شێوازی یاریکردنی خۆم ناگۆڕم و ئەوەى ئەیکەم هیچ هەڵەیەکی تێدا نییە.


AM:11:08:24/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌