هۆكارى شكستهێنانى گرێبهستى گریزمان لهگهڵ مانچستهریونایتد ئاشكرا دهبێت
وێستگە سپۆرت-
هۆکاری شکستی گواستنەوەی ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی، ئەستێرەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، بۆ ڕیزەکانی مانچستەر یونایتد ئاشكرا دهبێت
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای سپۆرت، گریزمان لە هاوینی 2022 ناوى به مانچستهر یونایتدهوه لكێنراوه و تین هاگ ههوڵى گواستنهوهى داوه.
تۆڕە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە مانچستەر یونایتد پەیوەندی بە نوێنەرانی گریزمانیشەوە کردووە، پێش ئەوەی گەشت بۆ مەدرید بکات بۆ تەواوکردنی گرێبەستی کاسیمیرۆ لە یانەی ڕیال مەدریدەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە ئەوکات داهاتووی گریزمان ڕوون نەبووە، سەرەڕای ئەوەی یانەی ئەتلەتیکۆ درێژکردنەوەی خواستنەکەی بۆ ماوەی 12 مانگ چالاک کرد.
وە تۆڕە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە کە گریزمان ئەو کاتە پێشنیارەکەی مانچستەر یونایتدی ڕەتکردووەتەوە، و پێی باشتر بووە بە خواستن لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید بەردەوام بێت.
وە "سکای سپۆرت” ڕایگەیاند کە گریزمان پلانهكانى مان یونایتد نییه له گواستنهوهكانى زستانهدا، چونکە هێشتا لە ئەتلەتیکۆ دڵخۆشە و دەیەوێت لەوێ بمێنێتەوە.
AM:10:50:24/01/2023
ئهم بابهته 744
جار خوێنراوهتهوه