‌ورده‌كارى گرێبه‌ستى نه‌سڕ بۆ مۆدریج ئاشكرا ده‌بێت

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى نه‌سڕ سعودی ئۆفه‌رێكى فه‌رمى پێشكه‌شى لوكا مۆدریجى كرواتى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ده‌كات.

ڕامۆن ئەلڤارێزی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشكراى كردووه‌ ، مۆدریچ ئۆفەرێکی لە یانه‌ى نه‌سڕى سعودییه‌وه‌ پێشگه‌یشتووه‌.


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئۆفەرە بۆ مۆدریچ بۆ ماوەی دوو ساڵ کارا دەبێت، بە 40 ملیۆن یۆرۆ، واتە یاریزانە تەمەن 37 ساڵەکە بۆ هەر وەرزێک 20 ملیۆن یۆرۆ دەباتەوە ئەگەر ڕازی بێت.


دووپاتی کردەوە کە ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی مۆدریچدایە، بەو پێیەی دەزانێت لەگەڵ ڕیال مەدرید نەگەیشتووەتە هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، کە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا واتا هاوینی 2023 کۆتایی دێت.

بەگوێرەی هەمان ڕۆژنامەنووس، ئەلنەسر ئۆفەرێکی پێشکەش بە مۆدریچ کردووە کە یاریزانەکە ئازادە لە دانوستان لەگەڵ هەر یانەیەکی تر بە مەرجێک لە کۆتا شەش مانگی گرێبەستە كه‌یدا.


AM:10:30:24/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌