ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان به مێگا هاتریكى مباپێ له بایس دی كاسێلى برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى پاریس سانجێرمان به سه‌ركردایه‌تى مباپێ و به حه‌وت گۆڵى بێ وه‌ڵام له یانه‌ى بایسى برده‌وه.
له یارییه‌كانى قۆناغى 32ى جامى فه‌ڕه‌نسا پاریس سانجێرمان بووه میوانى بایس ، یارییه‌كه 7-0 له سودى پاریس سانجێرمان كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانى پاریس سانجێرمان پێنجیان مباپێ له خوله‌كه‌كانى 29 و 35 و40 و 5679 تۆمارى كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ى تریش نیمار و كارلۆس سۆلێر له خوله‌كه‌كانى33 و 65 تۆماریان كرد.
به‌و شێوه‌یه پاریس سانجێرمان گه‌یشته قۆناغى 16ى جامه‌كه، هاوكات مباپێ بۆ یه‌كه‌مجار بووه له ژیانى وه‌رزشیدا له یاك یارى پێنج گۆڵ تۆمار بكات.
AM:12:40:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 2096
جار خوێنراوه‌ته‌وه