‌ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید له‌ ئه‌تله‌تیك بیلباوى برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید 2-0 شكستى به‌ یانه‌ى ئه‌تله‌تیك بیلباو هێنا.

له‌ یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 18ى خولى ئیسپانى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید بووه‌ میوانى ئه‌تله‌تیك بیلباو یارییه‌كه‌ 2-0 له‌ سودى یانه‌ى شاهانه‌ كۆتاییهات.

دوو گۆڵه‌كه‌ى ڕیاڵ مه‌درید بێنزیمه‌ و كروس له‌ خوله‌كه‌كانى24 و 91 تۆماریان كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانى یانه‌ى شاهانه‌ بووه‌ 41 خاڵ و له‌ پله‌ى دووه‌مدایه‌ و بیلباویش به‌ 26 خاڵ له‌ پله‌ى هه‌شته‌مدایه‌.


AM:12:56:23/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌