فلێكس پێش یارییه‌كه‌ى مه‌غریب چى هه‌یه له‌سه‌ر ڕۆناڵدۆ
وێستگە سپۆرت-
جواو فلێكسی پورتوگالى و هێرشبه‌رى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید جه‌ختده‌كاته‌وه كه پورتوگال به ڕۆناڵدۆوه بێت یان بێ ڕۆناڵدۆ ناسنامه‌ى تایبه‌تى خۆی هه‌یه.
له لێدوانێكیدا پێش یارییه‌كه‌ى مه‌غریب فلێكس وتى: ڕۆناڵدۆ یاریزانێكى گه‌وره‌یه و مێژو شایه‌تى ده‌دات ، به‌ڵام پورتوگال ته‌نها بریتی نییه له‌و یاریزانه و پورتوگال به ڕۆناڵدۆ یان بێ ڕۆناڵدۆ خاوه‌ن ناسنامه‌ى خۆیه‌تى.
فلێكس ده‌شڵێت: پێم وانییه له یاریگادا خه‌یاڵمان ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه بێت پاس بده‌ین به ڕۆناڵدۆ، ئێمه بۆ هه‌مووان یارى ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت گه‌لى پورتوگال دڵخۆش بكه‌ین.
PM:03:58:09/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوه‌ته‌وه