سانتۆس باس له كاردانه‌وه‌ى ڕۆناڵدۆ ده‌كات پاش بڕیارى یه‌ده‌گبونى به‌رانبه‌ر سویسرا
وێستگە سپۆرت-
فێرناندۆ سانتۆسى ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال باس له كاردانه‌وه‌ى كریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى ده‌كات سه‌باره‌ت به بڕیارى یه‌ده‌گ بوونى له قۆناغى 16 به‌رانبه‌ر سویسرا.
سانتۆس له كۆنگره‌یه‌كدا پێش یارییه‌مه‌ى مه‌غریب وتى: شتێكى زۆر ئاساییه له‌گه‌ڵ ڕۆناڵدۆ گفتووگۆ بكه‌م چونكه ئه‌و كاپتنى تیپه‌كه‌مانه.
سانتۆس ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر سویسرا كردم ته‌نها هۆكارى ته‌كتیكی بوو، پێشتر پێم وت كه وه‌كو یاریزانى یه‌ده‌گ به‌شدارى ده‌كه‌یت له یاریه‌كه چونكه پیشبینیم ده‌كرد یارییه‌كى قورس بێت.
سانتۆس ده‌شڵێت: ئه‌و بڕیاره‌كه‌مى قبوڵ كرد ، به‌ڵام دڵخۆش نه‌بوو ، شتێكى ئاساییه دڵخۆش نه‌بێت چونكه ئه‌و ڕانه‌هاتووه له‌سه‌ر كورسى یه‌ده‌گ بێت، به‌ڵام دڵى خۆشه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه و هیچ كێشیه‌كى نیه.
له باره‌ى یارییه‌كه‌ى مه‌غریبیشه‌وه سانتۆس وتى: یارییه‌كى زۆر قورسه ، مه‌غریب تیپێكى گه‌وره‌یه و خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌ستێره‌یه كه له یانه گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا یارى ده‌كه‌ن ، بۆیه پێویسته زۆر وریا بین.
PM:03:50:09/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 808
جار خوێنراوه‌ته‌وه