‌ڤیدیۆ.. پورتوگال به‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ له‌ سویسراى برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-


هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال به‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ و6-1 شكستى به‌ سویسیرا هێنا.

له‌ یاریگاى لوسێل و له‌ دوا یارى قۆناغى 16 پورتوگال ڕووبه‌ڕووی سویسرا بووه‌وه‌ ، یارییه‌كه‌ 6-1 له‌ سودى پورتوگال كۆتاییهات.

شه‌ش گۆڵه‌كه‌ى پورتوگال جۆنكالۆ ڕامۆس سێ گۆڵ و سێ گۆڵه‌كه‌ى تریش پیپی و گریرۆ و لیاو  له‌ خوله‌كه‌كانى17و 33 و 51 و 55 و 67 و 92 تۆماریان كرد، تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ى سویسراش  ئاكانجى له‌خوله‌كى 58 تۆمارى كرد.

به‌و شێوه‌یه‌ پورتوگال گه‌یشته‌ قۆناغى چاره‌كى كۆتایی و له‌و قۆناغه‌شدا ڕووبه‌ڕووی مه‌غریب ده‌بێته‌وه‌.


PM:11:51:06/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری