‌ڤیدیۆ.. كرواتیا به‌ لێدانى یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ له‌ يابانى برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ى كرواتیا به‌ لێدانه‌كانى یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ شكستى به‌ یابان هێنا و گه‌یشته‌ چاره‌كى كۆتایی.

له‌ یارییه‌كانى قۆناغى 16ى مۆندیال كرواتیا و یابان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بونه‌وه‌ ، كاتى یاسایی یارییه‌كه‌ 1-1 كۆتاییهات.

گۆڵه‌كه‌ى یابان مایدا له‌خوله‌كى 43 تۆمارى كرد و گۆڵى به‌رانبه‌رى كرواتیاش پریسیچ له‌خوله‌كى 55 تۆمارى كرد.

دواتر له‌ لێدانه‌ یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌كاندا كرواتیا 3-1 یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ چاره‌كى كۆتایی.


PM:08:48:05/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری