ڤیدیۆ.. ئینگلته‌را له سه‌نیگالى برده‌وه و گه‌یشته چاره‌كى كۆتایی مۆندیال
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را 3-0 شكستى به سه‌نیگال هێنا و گه‌یشته قۆناغى چاره‌كى كۆتایی مۆندیال.
له یارییه‌كانى قۆناغى 16ى مۆندیال و له یاریگاى به‌یت هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی سه‌نیگال بوه‌وه ، یارییه‌كه 3-0 له سودى ئینگلته‌را كۆتاییهات.
سێ گۆڵه‌كه‌ى ئینگلته‌را هیندرسۆن و هارى كین و ساكا له‌خوله‌كه‌كانى 38 و 45 و 57 تۆماریان كرد.
به‌و شێوه‌یه ئینگلته‌را گه‌یشته چاره‌كى كۆتایی و له‌و قۆناغه‌دا ڕووبه‌ڕووی فه‌ڕه‌نسا ده‌بێته‌وه.
PM:11:56:04/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوه‌ته‌وه