لێدوانى دیشامپ و جیرۆد پاش گه‌یشتنیان به چاره‌كى كۆتایی مۆندیال
وێستگە سپۆرت-
دیدیه دیشامپ پێی وایه پۆلندا تیپێكى ڕێكخراو بووه و جیرۆدیش ده‌ڵێت ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته به‌رده‌وام بین.
له دواى یارییه‌كه دیشامپ وتى: پۆڵەندا زۆر ڕێکخراو بوو و بە هێرشی هەڵگەڕاوە یارییان دەکرد، کێشەیەکی زۆریان بۆ دروستکردین.
دیشامپ ده‌شڵێت: زۆر باشە بچینە قۆناغی چارەکی کۆتایی ئێمە یەک گروپین و تیپەکە بە یەک ڕۆح یاری دەکات.
له لاى خۆشییه‌وه جیرۆد وتى: گەشتەکە بەردەوامە، دەبێت بەیەکەوە بمێنینەوە و بەم شێوەیە بەردەوام بین.
جیرۆد سەبارەت بە گۆڵکاری مێژووی فەرەنسا وتى: ئەمە جوانە و خەونێکە، ئامانجم ئەوەیە تا دەتوانم بڕۆم.
له كۆتایشدا جیرۆد وتى: لە هەموو شتێک زیاتر دەمەوێت ئەم مۆندیالە ببەمەوە.
PM:09:33:04/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه