‌ڤیدیۆ.. ئیسپانیا و ژاپۆن گه‌یشته‌ قۆناغى داهاتوو، ئه‌ڵمانیا ماڵئاوایی كرد

وێستگە سپۆرت-

هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا و ژاپۆن گه‌یشته‌ قۆناغى 16ى مۆندیال و به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌ڵمانیا ماڵئاوایی كرد.

له‌ یارییه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى پێنجه‌مى مۆندیال ژاپۆن ڕووبه‌ڕووی ئیسپانیا بوه‌وه‌ و یارییه‌كه‌ى 2-1 لێ برده‌وه‌.
گۆڵه‌كانى ژاپۆن ڕیتسۆن دوان و تاناكا له‌ خوله‌كه‌كانى48 و 51 تۆماریان كرد. تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ى ئیسپانیاش مۆراتا له‌خوله‌كى 11 تۆمارى كرد.

له‌ یارییه‌كى ترى هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا ئه‌ڵمانیا ڕووبه‌ڕووی كۆستریكا بوه‌وه‌ ، ئه‌گه‌رچى ئه‌ڵمانیانیا 4-2 یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ ، به‌ڵام ماڵئاوایی كرد.

له‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ژاپۆن و ئیسپانیا به‌ یه‌كه‌م و دووه‌م گه‌یشته‌ قۆناغى داهاتوو.


PM:01:04:02/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌