‌‌ڤیدیۆ.. ئه‌رجه‌نتین له‌ پۆڵنداى برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ قۆناغى 16

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین 2-0 له‌ پۆڵنداى برده‌وه‌ و هه‌ردووكیشیان گه‌یشتنه‌ قۆناغى 16.

له‌ میانه‌ى سێیه‌م یارى خۆیاندا له‌ مۆندیال هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین له‌ یاریگاى 974 ڕووبه‌ڕووی پۆڵندا بوه‌وه‌ ، یارییه‌كه‌ 2-0 له‌ سودى ئه‌رجه‌نتین كۆتاییهات.
دوو گۆڵه‌كه‌ى ئه‌رجه‌نتین ئه‌لیستێر و ئه‌لڤارێز له‌ خوله‌كه‌كانى46 و 67 تۆماریان كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ ئه‌رجه‌نتین به‌ یه‌كه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى گه‌یشته‌ قۆناغى داهاتوو ، له‌و قۆناغه‌شدا ڕووبه‌ڕووی ئوستورالیا ده‌بێته‌وه‌ و پۆڵنداش ڕووبه‌ڕووی فه‌ڕه‌نسا ده‌بێته‌وه‌.


AM:01:58:01/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌