بههۆى نیمارهوه ڕافینیا هێرش دهكاته سهر هاندهرانى بهڕازیل
وێستگە سپۆرت-
ڕافینها، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل هێرش دهكاته سهر هاندهرانى بهڕازیل کە گاڵتەیان بە پێکانەکەی نەیمار داسیلڤای هێرشبەری پاریس سانجێرمان دەکرد، بەرامبەر سربیا لە قۆناغی یەکەمی مۆندیالدا، لەو یارییەی کە کۆتایی هات ( 2-0) لە بەرژەوەندی تیپی لاتینی.
پشکنینە پزیشکییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە نەیمار لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە کاتی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکاندا (یارییەکانی بەرامبەر سویسرا و کامیرۆن) بەهۆی پێکانەوە ئامادەنابێت.
ڕافینیا وێنەیەکی نەیماری بڵاوکردەوە، لەڕێگەی هەژمارەکەیەوە لە سایتی فۆتۆگرافی بەناوبانگی "ئینستاگرام"، هاوپێچیشی لەگەڵ کۆمێنتێکدا کرد کە تیایدا وتی: هاندەرانی ئەرجەنتین وەک خودایەک مامەڵە لەگەڵ مێسی دەکەن... هاندەرانی پورتوگالی وەک پاشا مامەڵە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دەکەن، لەکاتێکدا هاندەرانی بەرازیل دڵخۆشن بە شکاندنی قاچی نەیمار”.
یاریزانە بەرشەلۆنەیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گەورەترین هەڵەی ژیانی وەرزشی نەیمار ئەوەیە کە لە بەڕازیل لەدایک بووە، ئەم وڵاتە شایەنی بەهرەکەی نییە.
PM:01:07:26/11/2022
ئهم بابهته 732
جار خوێنراوهتهوه