‌ڤیدیۆ.. به‌ شكستى به‌رانبه‌ر سه‌نیگال قه‌ته‌ر ماڵئاوایی كرد

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ى سه‌نیگال 3-1 له‌ قه‌ته‌رى برده‌وه‌ و میوانداریكه‌رى مۆندیال مالئاوای كرد 

هه‌ڵبژارده‌ى سه‌نیگال پاش ئه‌وه‌ى له‌ یارى یه‌كه‌م دووچارى شكست هات به‌رانبه‌ر هۆڵندا ، له‌ دووه‌م یارى ڕووبه‌ڕووی قه‌ته‌ر بووه‌وه‌، یارییه‌كه‌ 3-1 له‌ سودى سه‌نیگال كۆتاییهات.

سێ گۆڵه‌كه‌ى سه‌نیگال بۆلاى دیا و دیهۆ و دینگ له‌خوله‌كه‌كانى 41 و 48 و 84 تۆماریان كرد. تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ى قه‌ته‌ریش  محه‌مه‌د مۆنتارى له‌خوله‌كى 78 تۆمارى كرد,.

به‌و شێوه‌یه‌ قه‌ته‌ر به‌ دوو شكست ماڵئاوایی كرد و سه‌نیگال یه‌كه‌م سێ خاڵى كۆكرده‌وه‌


PM:06:23:25/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری