‌هازارد باشترین گۆڵ دروستكه‌ر دیارى ده‌كات کە تا ئێستا بینیبێتی

وێستگە سپۆرت-

ئیدن هازاردی یاریزانی باڵ و کاپتنی بەلجیکی باشترین  گۆڵ دروستكه‌رى ئاشکرا کرد کە لە منداڵیدا بینیویەتی 

یاریزانە بەلجیکییەکە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەیان به‌رانبه‌ر كه‌نه‌دا و لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی "دیاریۆ ئۆلێ"ی ئەرجەنتینی ڕایگەیاندووە، "خوان ڕۆمان ڕیکێلمی، ئەو نمونه‌یه‌ بۆ من  ، باشترین یارى دروستكه‌ره‌ کە تا ئێستا بینیومە".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: من نەمبینیوە و هیوادارم لە داهاتوودا ئەوە ڕووبدات.

وە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "یاریزانانی وەک ڕیکێلمى دەتوانن ئەمڕۆ یاری بکەن، بەهۆی ئەو لێهاتووییە گەورانەی کە خاوەنییەتی.”


PM:06:57:24/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌