ڕۆژنامەیەک کەشی هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین دوای شكسته‌كه‌ى سعوودیە ئاشکرا ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامه‌یه‌كى ئه‌رجه‌نتینى و نزیك له هه‌ڵبژارده‌كه كه‌ش و باروودۆخى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین له دواى شكسته‌كه‌ى سعودییه‌وه ئاشكرا ده‌كات
ڕۆژنامەی "کلارین" دوای شكسته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر سعودییه له یه‌كه‌م یارى مۆندیال لیۆ مێسی لە ژووری جلگۆڕینەکان هاورێکانی بە مردوو وەسفکردووە.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌شڵێت لە کاتی گەڕانەوەی ستافی ئەرجەنتین،هه‌مو یاریزانه‌كان به سكالۆنیشیه‌وه بێ ده‌نگ بوون، بەڵام مێسی هەستاوە و وتارێکی بەهێز و پالپێوەنەری پێشکەشکردووە، دواتر سەرجەم یاریزانان گەڕاونەتەوە بۆ ژوورەکانی خۆیان و هیچ چالاکییەکیان نەبووە..
له كۆتایشدا ڕۆژنامه‌ى كلارین ده‌ڵێت دواتر هه‌موو ستافه‌كه له‌سه‌ر یه‌ك مێز نانیان خوارده‌ووه و هانی یه‌كیان داوه تا ئه‌وه‌ى له یارى داهاتوو به ئاستێكى به‌رزه‌وه ده‌ر بكه‌ون.
AM:10:34:24/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه