‌كاردانه‌وه‌ى ئینریكى پاش بردنه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌یان له‌ كۆسته‌ریكا

وێستگە سپۆرت-

لویس ئێنریکی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، دوای سەرکەوتنە گەورەکەی بەرامبەر کۆستاریکا بە حەوت گۆڵ بەبێ وەڵام قسەی کرد.

ئینریکی لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی "ئاس" بڵاویکردەوە، وتی: "کاتێک شتەکان بەم شێوەیە دەڕۆن، تۆپی پێ دەبێتە وەرزشێکی گەورە. زۆر باشە".

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر دڵخۆشم بە سەرکەوتنە گەورەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر کۆستاریکا، بەڵام ئێستا دەبێت بیر لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەڵمانیا بکەینەوە، نازانم کێ یاری دەکات، ئامانجمان ئەوەیە حەوت یاری ئەنجامبدەین، پێکەوە ئەنجامی دەدەین، هەرگیز پێکهاتەیەکم دووبارە نەکردۆتەوە کە یاریم کردووە، ڕەنگە پێکهاتەی ئەمڕۆ دووبارە نەکەمەوە”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەبێت ئاگاداری جۆردی بین کە نایاب بوو، هەروەها بوسکێتس کە جێپەنجەی خۆی لە یاریگادا بەجێهێشت، ئەسینسیۆ سەرسوڕهێنەر بوو، یاریزانێکی گەورەیە و زۆر دڵخۆشم کە بەم شێوەیە یاری دەکات.

سەبارەت بەم سەرکەوتنە مێژووییە وتی: یارییەکە زۆر تایبەت بوو بۆ ئێمە، چونکە ویستمان بە باشترین شێوە دەستپێبکەین، ئیسپانیا بەزۆری بە سەرکەوتن دەست پێناکات و ئەمڕۆش ئەوەمان گۆڕی، کۆستاریکا دەزانێت چۆن ڕکابەری بکات بەڵام لە هەموو لایەنەکانی یارییەکەدا سەرکەوتوو بووین”.


PM:11:35:23/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌