یه‌كه‌م لێدوانى ڕۆناڵدۆ پێش یارییه‌كه‌ى غانا
وێستگە سپۆرت-
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆى كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت هانده‌ران شانازیمان پێوه‌بكه‌ن و ئاستێكى به‌رز له مۆندیال پێشكه‌ش بكه‌ین.
پێش ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى غانا له مۆندیال كه سبه‌ى یارییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت ڕۆناڵدۆ وتى: نزیكین لەوەی دەست بە ڕكابەری بكەین لە گەورەترین پاڵەوانێتی جیهاندا، هیوادارین ماوەیەكی زۆر بمێنینەوە، لە پێناو بەرزكردنەوەی ئاڵا و ناوی وڵاتەكەمان.
ڕۆناڵدۆ جه‌ختشده‌كاته‌وه كه به ئاستێكى به‌رزه‌وه ده‌چینه پاڵه‌وانێتیه‌كه‌وه و دەمانەوێت پورتوگالیەكان شانازیمان پێوە بكەن هیچ شتێك مەحاڵ نییە و هه‌وڵى به ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه ده‌ده‌ین.
PM:11:23:23/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 540
جار خوێنراوه‌ته‌وه