مارکا: دوو شوێنی سەرسوڕهێنەر بۆ ڕۆناڵدۆ دوای ڕۆیشتنی لە مانچستەر یونایتد
وێستگە سپۆرت-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا دوو شوێنی سەرسوڕهێنەریان بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەلایەن یانەی مانچستەر یونایتدەوە هەڵوەشایەوە.
ڕۆناڵدۆ بووە یاریزانێکی ئازاد، کە دەتوانێت بە خۆڕایی بچێتە هەر تیپێک، لە وەرزی داهاتووی گواستنەوەی زستانەدا.
وە بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا”ی ئیسپانی، داهاتووی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یان ئەوەیە لە ئینگلتەرا بەردەوام بێت یان بچێتە خولی سعودیە.
ڕوونیشیکردەوە، دوو شوێنی ئەگەری ڕۆناڵدۆ یان نیوکاسڵ یونایتد یان یانهى نهسڕى سعودیەن، کە پەیوەندییان بە هەمان خاوەنەکەیەوە هەیە، کە محەمەد بن سەلمان میراتگری تەختی سعودیە.
پێشتر نیوکاسڵ یونایتد لە هاوینی ڕابردوودا ههوڵیدا ڕۆناڵدۆ بگوازێتهوه، لەکاتێکدا ڕۆناڵدۆ چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دانی بەوەدانا کە ئۆفەرێکی گەورەی ڕەتکردۆتەوە بۆ ئەوەی لە هاویندا لە سعودیە یاری بکات.
PM:11:19:22/11/2022
ئهم بابهته 840
جار خوێنراوهتهوه