‌بەهۆی شکستی ئەرجەنتین بەرامبەر سعودیە هاندەرێک 160 هەزار دۆلاری لەدەست دەدات

وێستگە سپۆرت-


هاندەرێکی تۆپی پێ زیاتر لە 160 هەزار دۆلاری لەدەستدا کە دەکاتە 134 هەزار پاوەند، دوای ئەوەی گرەوێکی لەسەر بردنەوەی ئەرجەنتین کرد لە یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر سعودیە لە مۆندیالی 2022ی قەتەر.

ڕۆژنامەی "The Independent"ی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، پلاتفۆرمی گرەوکردنی ئۆنلاین TAB پشتڕاستیکردووەتەوە کە کەسێک 160 هەزار دۆلاری بۆ گرەوکردن لەسەر سەرکەوتنی ئەرجەنتین لە سەرەتای یارییەکانی مۆندیالدا داناوە.


هەروەها قومارچییەکی دیکە ١٠٠ هەزار دۆلاری خستە سەر ئەرجەنتین بۆ ئەوەی بە زیاتر لە ٢.٥ گۆڵ بەرامبەر سعودیە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، واتە پێویست بوو بە جیاوازی سێ گۆڵ یان زیاتر سەرکەوتن بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی قومارچییەکە ١٧٠ هەزار دۆلار لە بردنەوە بەدەستبهێنێت، بەڵام لە کۆتاییدا هیچی بەدەست نەهێنا.


PM:08:21:22/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 2344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌