ڤیدیۆ.. مانچستەر یونایتد لە ئامۆنیای بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەر یونایتد 3-2 شكستی یە یانەی ئامۆنیا هێنا.
لە یارییەكانی جەولەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی ئەوروپی یانەی مانچستەر یونایتد بووە میوانی ئامۆنیای قوبرسی ، یارییەكە 3-2 لە سودی مان یونایتد كۆتاییهات.
سێ گۆڵەكەی مان یونایتد ڕاشفۆرد دوو گۆڵ ومارسیاڵ لە خولەكەكانی 53 و 63 و 84 تۆماریان كرد، دوو گۆڵەكەی ئەمۆنیاش كەریم ئەنساری و باناویتۆ لەخولەكەكانی 34 و 85 تۆماریان كرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی مان یونایتد بووە شەش خاڵ ولە پلەی دووەمی كۆمەڵەی پێنجەمدایە..
PM:10:26:06/10/2022
ئهم بابهته 912
جار خوێنراوهتهوه