‌داوای دەركردنی هالاند دەكرێت لە پرێمەرلیگ

وێستگە سپۆرت-

نزیكەی دوو ملیۆن هاندەر لە بەڕیتانیا واژوویان دژی ئیلینگ هالاندی نەرویجی و  هبێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی كۆكردۆتەوە.

پێگەی سپۆرت بیڵی بەڕیتانی هەستاوە بە كۆكردنەوەی واژوویەكی ئۆن لاین تا ئەوەی ئیرلینگ هالاند لە پرێمەرلیگ دەربكرێت و نزیكەی دوو ملیۆن كەس واژوویان كردووە تا ئەوەی ئەو هێرشبەرە نەرویجییە لە پرێمەرلیگ دەربكەن.

ئەو كەسانەی هەستاون بە كۆكردنەوەی ئەم واژووانە ناوی هالاندیان ناوە ڕۆبۆت و پێیان وایە چێژ لە خولی ئینگلیزی ناهێڵێت و هەرچی ژمارەیە لەو خولە دەیشكێنێت.

تەواوی واژووەكان ئاڕاستەی پەڕلەمانی بەڕیتانیا كراون و پەرلەمانیش خوێندنەوەی بۆ دەكات.


PM:08:04:06/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری