ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان دوو خاڵى گرنگى له ده‌ستدا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى پاریس سانجێرمان دوو خاڵى له ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ به‌نفیكا 1-1 یه‌كسان بوو.
له یارییه‌كانى جه‌وله‌ى سێیه‌مى چامپیۆنسلیگ و له كۆمه‌ڵه‌ى هه‌شته‌م پاریس سانجێرمان بووه میوانى به‌نفیكا، یارییه‌كه 1-1 كۆتاییهات.
گۆڵه‌كه‌ى پاریس مێسی له خوله‌كى 22 تۆمارى كرد وگۆڵه‌كه‌ى به‌نفیكاش دانیلۆ پێرێرا له خوله‌كى 41 تۆمارى كرد و یارییه‌كه‌ش به‌و یه‌كسانییه كۆتاییهات.
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانى پاریس سانجێرمان بووه حه‌وت خاڵ و له پله‌ى یه‌كه‌مدایه‌و به‌نفیكاش به هه‌مان ڕێژه‌ى خاڵ له پله‌ى دووه‌مدایه.
له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا یۆڤانتۆس یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه به ده‌ستهێنا و 3-1 له ماكابى هه‌یفاى برده‌وه.
AM:12:14:06/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 932
جار خوێنراوه‌ته‌وه