‌ڤیدیۆ.. چێڵسی یارى لوتكه‌ى له‌ میلان برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى چێڵسی به‌ سێ گۆڵى بێ وه‌ڵام شكستى به‌ یانه‌ى میلان هێنا.

له‌ جه‌وله‌ى سێیه‌مى چامپیۆنسلیگ و له‌ كۆمه‌ڵه‌ى پێنجه‌م چێڵی میواندارى میلانى كرد، یارییه‌كه‌ 3-0  له‌ سودى چێڵسی كۆتاییهات.

سێ گۆڵه‌كه‌ى چێڵسی فۆفۆنا وئۆبامیانگ و ڕیس جه‌یمس له‌ خوله‌كه‌كانى24 و 56 و62 تۆماریان كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانى چێڵسی بووه‌ چوار خاڵ و چووه‌ پله‌ى دووه‌م و میلانیش به‌ هه‌مان ڕێژه‌ى خاڵ له‌ پله‌ى سێیه‌مدایه‌.


AM:12:06:06/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری