ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر سیتى به ئه‌نجامێكى گه‌وره له كۆبنهاگنى برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى به ئه‌نجامێكى گه‌وره و 5-0 له كۆبنهاگنى دانیماركى برده‌وه.
له یارییه‌كانى جه‌وله‌ى سێیه‌مى چامپیۆنسلیگ و له كۆمه‌ڵه‌ى حه‌وته‌م مان سیتى میواندارى كۆبنهاگنى كرد، یارییه‌كه 5-0 له سودى تیپه‌كه‌ى گواردیۆلا كۆتاییهات.
پێنج گۆڵه‌كه‌ى مان سیتى هالاند دوو گۆڵ و خۆشۆلافا به هه‌ڵه و ڕیاز مه‌حره‌ز و جولیان ئه‌لڤارێز له خوله‌كه‌كانى7 و32 و 39 و 55 و 76.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانى مان سیتى بوه نۆ خاڵ و له پێشه‌نگى گروپه‌كه‌یدایه.
له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا دۆرتمۆند بردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى تۆمار كرد و 4-1 له سیڤیلیه‌ى برده‌وه.
AM:12:01:06/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 2628
جار خوێنراوه‌ته‌وه