ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید له شاختارى برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید 2-1 له یانه‌ى شاختارى برده‌وه و سێ خاڵى تر‌ى به ده‌ستهێنا.
له جه‌وله‌ى سێیه‌مى یارییه‌كانى چامپیۆنسلیگ وله كۆمه‌ڵه‌ى شه‌شه‌م ڕیاڵ مه‌درید میواندارى شاختارى كرد ، یارییه‌كه 2-1 له سودى یانه‌ى شاهانه كۆتایهات.
دوو گۆڵه‌كه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ڕۆدریگۆ وڤینیسیۆس له خوله‌كه‌كانى13 و 28 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ى شاختاریش زۆبكوف له‌خوله‌كى 39 تۆمارى كرد.
به‌و شێوه‌یه ڕیاڵ مه‌درید خاڵه‌كانى كرده نۆ خاڵ و له پێشه‌نگى ڕیزبه‌ندى دایه و شاختاریش به چوار خاڵ له پله‌ى دووه‌مدایه.
PM:11:58:05/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 1012
جار خوێنراوه‌ته‌وه