بهرشهلۆنه دهبێت له پێناو بابهتێكى گرنگ قوربانى بدات
وێستگە سپۆرت-
لە راپۆرتێكی رۆژنامەوانیدا هاتووە، یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیە بەشێك لە مافەكانی بكاتە قوربانی، بە مەبەستی رزگاربوون لە ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری فەرەنسی، هێرشبەرە بە خواستنەكەی یانەكە بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید.
ماوهى خواستنهكهى گریزمان بۆ ئەتلەتیکۆ لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت و بڕەکەی بڕەکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە و بە مەرجی دیاریکراو دەبێتە ئیجباری.
بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی، یانەی بەرشەلۆنە ترسی ئەوەی هەیە لە گەڕانەوەی گریزمان بۆ یانەی "كامپ نۆ" دوای كۆتایی هاتنی بە خواستنەكەی، ئەوەش بەهۆی زۆری مووچەكەی (21 ملیۆن یۆرۆ)، كە لەگەڵ دۆخی ئابووری یانەكەدا ناگونجێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بهرشهلۆنه پێشوازی لە گەیشتن بە چارەسەرێکی دۆستانە لەگەڵ ئەتلەتیکۆ دەکات سەبارەت بە فرۆشتنی گریزمان
بەرشەلۆنە دەیەوێت پێش مۆندیالی 2022 بە شێوەیەکی دۆستانە ئەم قەیرانە چارەسەر بکات، هەروەها ئامادەیە نزیکەی نیوەی بەهای بڕگەی کڕین بکاتە قوربانی، لە بەرامبەردا گریزمان نەگەڕێتەوە بۆ یانەکە.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەکە رایگەیاندووە، ئەتلەتیکۆ مەدرید نایەوێت پەلە بکات لە دیاریکردنی چارەنووسی گریزمان، چاوەڕێی ئەوە دەکات بارسا چی پێشکەش دەکات بۆ کۆتاییهێنان بەو بابەتە.
AM:10:40:01/10/2022
ئهم بابهته 792
جار خوێنراوهتهوه