‌ڕیاڵ مەدرید ڕێكەوتنی زارەكی لەگەڵ یاریزانێكی كردووە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕێكەوتنی زارەكی لەگەڵ ئیدیر میلیتاوی بەڕازیلی و بەرگریكاری یانەكەی كردووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

گرێبەستی میلیتاو لە هاوینی 2025 لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید كۆتایی دێت.

لەو بارەیەوە فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی باوەڕپێكراو لە مێركاتۆ ئاشكرای كردووە كە ڕیاڵ مەدرید لە مانگی حەوتی ڕابردووەوە ڕێكەوتنی زارەكی لەگەڵ میلیتاو كردووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تا ساڵی 2028.

لە كۆتایشدا ڕۆمانۆ دەڵێت لە نزیكترین كاتدا گرێبەستی میلیتاو نوێ دەكرێتەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بۆ یەك ملیار یۆرۆ بەرز دەكرێتەوە.


PM:04:05:30/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌