‌نیمار و مباپێ ڕێككەوتوون

وێستگە سپۆرت-

هەریەکە لە کیلیان مباپێ و نێیمار ئەستێرەکانی پاریس سانجێرمان رێککەوتن لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکتر لەبەردەم خەڵکدا باس نەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی رۆڵی نێوەندگیری گێڕا بۆ ئەوەی یارمەتی کەمکردنەوەی ناکۆکیەکانیان بدات.

مباپێ و نەیمار لەسەر  لێدانی سزا لە یەکێک لە یارییەکانی خولی فەرەنسا مانگی ڕابردوو كێشە كەوتە نێوانیانەوە و  بەپێی زانیارییەکان سێرجیۆ رامۆسی کاپتنی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید دوای ئەو رووداوە ناچار بووە دەستوەردان بکات بۆ جیاکردنەوەی ئەو دوو یاریزانە لە ژووری جلگۆڕین

مێسی وەک نێوەندگیرێک ڕۆڵی گێڕا بۆ ئەوەی یارمەتی هێورکردنەوەی ناڕەزایی بەردەوام بدات، لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕۆژنامەی لیكیپ بڵاوکرایەوە، دەریخست کە چۆن هەردوو یاریزانەکە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بە ئاشکرا باس لە پەیوەندییەکانیان نەکەن، بۆ ئەوەی نەتوانرێت هیچ لێکدانەوەیەکی هەڵە نەكرێت لە ڕۆژنامەكانەوە.

ئەم ئەو خاڵەیە كە هەردوو یاریزانەكە ڕێكەوتون لەسەری لە لێدوانەكانیشیاندا لە پشووی فیفا هاوڕێ لەگەڵ هەڵبژاردەكەنیان خۆیان لە باسكردنی یەك پاراستووە.


PM:05:54:29/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌