‌خوشكه‌كه‌ى ڕ‌وناڵدۆ له‌سه‌ر براكه‌ى هاته‌ ده‌نگ

وێستگە سپۆرت-

خوشكه‌كه‌ى ڕۆناڵدۆ به‌هۆى براكه‌یه‌وه‌ هێرشده‌كاته‌ سه‌ر پورتوگالییه‌كان .

له‌ دواى ماڵئاواییكردنیان له‌ نه‌یشنسلیگ و شكستیان به‌رانبه‌ر ئیسپانیا هێرشێكى زۆر كرایه‌ سه‌ر ڕۆناڵدۆ .

له‌ په‌ڕه‌ى خۆله‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌لا خوشكه‌كه‌ى ڕۆناڵدۆ نوسویه‌تى: ڕۆناڵدۆ خێزانی هەیە و هەمیشە  لەپشتی دەبن.
ئەوەی ڕودەدات توشی سەرسورمانى نه‌كردۆووم چونكه‌ زۆركات پورتوگالییەكان تفیان كردۆتە ئەو قاپەی نانیان لێخواردوە. من هەمیشە لە پشتی تۆم شازادەكەم.

له‌ درێژه‌ى نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: زۆر گرنگە هاوكاری پێشكەشی ئەو كەسە بكەیت كە پێشتر هاوكاری پورتوگالی كردووە، بەڵام پورتوگالییەكان نەخۆش و بێ هەست و بێعەقڵن، هەمیشە پشت لەهەموو كەس دەكەن، ئەو پیاوە ئێستا كەس نییە هاوكاری بكات


AM:11:00:29/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری